"بە تامى جاران"
قاوەخانەی “کۆڵانی 21″… لە کەلاوەیەکەوە بۆ مەکۆی گەنجان
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
“کۆڵانی 21” قاوەخانەیەکی نوێیە کە هەوڵیداوە بیرۆکە و شوێنەکە بە تەواوی جیاوازبێت لەوانی دیکە، شوێنەکە لە کەلاوەیەکەوە گۆڕدراوە بۆ مەکۆیەکی گشتی بۆ هەموو چین و توێژێک.
موحەمەد سیروان، خاوەنی قاوەخانەکە، تایبەت بە 964 وتى، “کۆڵان هەموو کەسێک پێیدا تێپەڕدەبێت بۆیە کردمانە کۆڵان بۆ ئەوەی هەموو کەس لەو کۆڵانە کۆبێتەوە کە بە منداڵی لە کۆڵاندا کۆدەبوینەوە.”
سیروان وتیشی، “ژمارە 21 ژمارەیەکی کوردیە کە یەکەم رۆژی نەورۆز و 21 تیشکی خۆر ئاڵای کوردستان و 21 میرنشین کە کۆبونەوەتەوە، ئەمە ژمارەیەکی کوردییە و حەزمانکردووە ئەوە بێت.”
لەبارەی شێوازی دروستکردنی شوێنەکەشەوە، ئاماژەی بەوەدا کە “خانوەکی کوردی کۆن تێکەڵکراوە بە سیستەمی مۆدێرنی جیهانی، هەوڵمانداوە خەڵکێکی زۆر ئیستفادە لێرە بکات بەتایبەت گەنج، شوێنێکمان داناوە هەر کەس و گەنجێک بڕاندێکی خۆی هەبێت دەتوانێت لێرە بەرهەمەکانی خۆی بفرۆشێت و نمایشی بکات.”
پێداچوونەوە: وریا فەتاح