سامانەکەی 13.7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

کوردێک بووەتە دەوڵەمەندترین کەسی تورکیا

964+

ژووری هەواڵ

حەمدی ئوڵوکایا خاوەنکار و بازرگانێكی باکووری کوردستان بووەتە دەوڵەمەندترین کەسی تورکیا و سامانەکەی 13.7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

حەمدی ساڵی 1972 لە پارێزگای ئەرزنگانی باکووری کوردستان لەدایکبووە، خانەوادەکەی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بەرهەمە شیرەمەنییەکان بوون، دواتر و ساڵی 1994 زانستە سیاسییەکان تەواو دەکات و دەچێتە ئەمریکا.

ئۆلۆکانیا بە ئامانجی فێربونی زمانی ئینگلیزی چووە ئەمریکا، بەڵام لە نیویۆرک کارگەیەکی بچوکی شیرەمەنییەکانی کڕی و دواتر کۆمپانیای چۆبانی دامەزراند.

ئێستا چۆبانی لە چەندین بواری جیاوازی وەبەرهێنان کار دەکات و سامانەکەی حەمدیـش 13.7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و لە لیستی ملیاردێرەکانی جیهان پلەی 1573ـی وەرگرتووە.

حەمدی بە دەوڵەمەندە دڵ باشەکە ناسراوە و خێرۆمەندێکی گەورەیە کە بەشێکی سەروەتەکەی تەرخان کردووە بۆ  پەنابەر و ئاوارەکان.

ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ شاندێکی تورکیا: وەرن لە کەرت...

ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ شاندێکی تورکیا: وەرن لە کەرتی کشتوکاڵ وەبەرهێنان بکەن