10 تۆن و نیو مریشکی بەستوو له‌ناوبرا

964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

به‌ بڕیاری دادوه‌ر 10 تۆن و نیو مریشكی به‌ستووی هاورده‌ له‌ كه‌ركووك له‌ ناو بران.

سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە نیازبوون لە ناو کەرکوک 10 تۆن و نیو مریشکی بەستوو ساغ بکەنه‌وە، بەڵام چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیر كران و باره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە تۆڕی 964 ی وت، “چوار رۆژ بەر لە ئێستا تیمەکانی چاودێریی تەندروستی لە یەکێک لە بازگەکانی سنووری کەرکوک دەستیان بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرت، كه‌ 10 تۆن ونیو مریشکی بەستووی رێگەپێنەدرایان هڵگرتبوو، دوای پشکنین لە تاقیگەی پشکنینی فەرمانگەی تەندروستی، دەرکەوت بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نەبووە مرۆڤ بەکاری بهێنێت”.

وتیشی، “ئه‌مڕۆ بە بڕیاری دادوەر باره‌كه‌ لە ناوبرا، كه‌ له‌ پارێزگایەکی نزیك کەرکوک هاوردە كرابوو، بە نیازیش بوون لە بازاڕەکانی ناو شاری کەرکوکدا ساغی بکەنەوە”.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا