پێشانگەیەک لە هەولێر
لباد بەکاردەهێنن تا پلێتی ئۆتۆمبێل لە قوپین بپارێزن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆی ئەوەی بەشک لە ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ و کۆرۆلای چینی بەشێکی سەقفی ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ خێرای سەروو 100 كیلۆمەتر لە کاتژمێر دەقوپێت یان دەنگێکی زۆر دێتە ناوەوە، پێشانگەیەک رێگا چارەی بۆ ئەوە گرتووەتەبەر و چارەسەری پێشوەختەی دەکەن.
ئەو ماددە وەک قیرێکی رەش وایە، دەڵێن، پلێتەکە بەهێز دەکات و دەنگیش نایەتە دیووی ناوەوەی ئۆتۆمبێل.
ئەمڕۆ شەممە 18.10.2025، رابەر عەلی، خاوەنی پێشانگەی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بە 964ی وت، ئەو جۆرە لبادە “مادەیەکی رەشە و نەرمە” کە رووپۆشی خانووی پێ دەکرێت جیاوازە لەو جۆرە لبادەی کە رووپۆشی دیوی ناوەوەی ئۆتۆمبێلی پێدەکرێت، چونکە ئەوەی خانوو لە پلەی گەرمی 40 بۆ 45 دەتوێتەوە، بەڵام ئەو جۆرەی بۆ ئۆتۆمبێل بەکاردێت سەروو 200 پلەی گەرمی بەرگە دەگرێت، ئاگر ناگرێت و ناشتوێتەوە.
ئەوان زیاتر لە سەد ئۆتۆمبێلمان رووپۆش کردووە و هۆکاری ئەو ووپۆشکردنەش ئەوەیە کە پلێتەکەیان زۆر تەنک بووە، وەک خاوەن ئەو پێشانگەیە باسی کرد، ئەو رووپۆشەش وا دەکات پلێتی ئۆتۆمبێل ئەستوورتر بێت و چەندین سوودتریشی هەیە، تەنانەت لە ئەمریکا و رووسیاش بەکاردێت، چارەسەری 100% دەکات.
رۆپووشی ئۆتۆمبێلی کرۆلا هێندە تەنکە کە بەتەرزەش دەقۆپێت، بەڵام وەک رابەر عەلی باسی کرد، ئەم رووپۆشە وا دەکات بەرگە بگرێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە، هەروەها وادەکات دەنگی بڵندگۆی ئۆتۆمبێل باشتر ببیسترێت و دەنگی دەرەوە زۆر نەیەتە ژوورەوە، بۆ هەر بەشێکی ئۆتۆمبێلەکە جۆرە ماددەیەک بەکاردێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا