بەغدا

لە پەخشی راستەوخۆدا هەڕەشەی كوشتن لە رۆژنامەنووسێكی وەرزشی دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لە تۆپی پێ سامر سەعید، لە پەخشی راستەوخۆی بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا، هەڕەشە لە زیا حوسێنی رۆژنامەنووسی وەرزشی دەكات، رۆژنامەنووسەكەش بەرنامەكە جێدەهێڵێ و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكات.

لە بەرنامەیەكی وەرزشی لە كەناڵی نەهرێن، لە گەرمەی گفتوگۆیەكاندا سامر سەعید موجبل، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، كە ئێستا راهێنەرە، بە تەلەفۆن بەشداریی كرد و هەڕەشەی لە رۆژنامەنووسی وەرزشی زیا حوسێن كرد.

سامر بە پێشكەشكاری بەرنامەكە دەڵێت، “رێگەی مەدەن لە كەناڵەكەتان بچێتە دەرەوە، ئێستا خۆم دێم و فێری دەكەم”، زیا حوسێن راستەوخۆ بەرنامەكە جێدەهێڵێت.

پاشان لە فەیسبووكی خۆی پۆستێكی كرد و ئاشكرای كرد، كە لە بنكەی پۆلیسی كەڕادە مەریەم لە بەغدا سكاڵای یاسایی لەسەر سامر سەعید تۆمار كردووە بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی لەسەر ژیانی دروست كردووە.

زیا حوسێن نووسیویەتی، “هەر شتێكم بەسەر بێت سامر سەعید لێی بەرپرسە”.

سزاكانی سەر سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپی مەترسی لەسەر وەرزشی ع...

سزاكانی سەر سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپی مەترسی لەسەر وەرزشی عێراق دروست كردووە