لە زانکۆی سەڵاحەین
کچان 15 و کوڕ 40 کیلۆمەتر دووربن بەشەناوخۆییان پێ دەدرێ
964+
ده‌شتی عارف – هەولێر
دوایی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی زانكۆلاین، ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له به‌شه‌ناوخۆیییه‌كانی هەولێر بمێننەوە، ده‌توانن له هه‌فته‌ی داهاتوودا مامه‌له‌ی وه‌رگرتنی ژوور بكه‌ن، له هه‌ر دوو به‌شه‌ناوخۆی شه‌هید شه‌وكه‌ت و 18ـی شوبات.
ئەمرۆ پێنجشەممە 16.10.2025، رێباز ئه‌رگوشی، به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌ناوخۆی شه‌هید شه‌وكه‌ت بە 964ی وت، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، خوێندكاران له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌توانن له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردنی زانكۆیان مامه‌ڵه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌شیان بكه‌ن و مه‌رجه دووری شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له هه‌ولێر 40 بۆ 45 كیلۆمه‌تر بێت.
ئەو خوێندکارانە، له‌گه‌ڵ خۆاین دەبێ كۆپییه‌ك له كارتی نیشتیمانی، كارتی ده‌نگدان و كارتی زانیاری و پشتگیری زانكۆی پێی بێت.
چنار عه‌بدولقادر، به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌ناوخۆی 18ـی شوبات، سه‌باره‌ت به خوێندكاره كچه‌كان بۆ 964 ئاماژەی بەوەکرد، بۆ كچان دووری شوێنی نیشته‌جێ بوون ده‌بێت 15 کیلۆمه‌تر بێت، ئینجا له به‌شه‌ناوخۆییه‌كه وه‌رده‌گیرێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش كراوه و بۆ ئه‌مساڵ تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی كاره‌با و كه‌مئاوی نابینه‌وه و سكوێریتی و فه‌رمانبه‌ری تایبه‌تیش بۆ ئاگاداری و پاسه‌وانی كردن دانراون.
به‌شه‌ناوخۆی شه‌هید شه‌وكه‌ت جێگای هه‌زار و 900 خوێندكار ده‌بێته‌وه و هه‌ر ژوورێك چواری خوێندكاری تێدا ده‌بێت، سه‌باره‌ت به به‌شه‌ناوخۆی 18ـی شوباتیش جێگای هه‌زار و 200 خوێندكار ده‌بێته‌وه و بۆ هه‌ر چوار خوێندكارێك ژوورێك دانراوه.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا