لە نەرویج

لەگەڵ کوڕەکەى تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون؛ تەندروستى شێخ مورشید خەزنەوی جێگیرە

964+

وریا فەتاح

شێخ دکتۆر مورشید مەعشوق، کەسایەتیی ئایینیی ناسراوی کورد، لەگەڵ کوڕەکەی، ئاشق مورشد خەزنەوی، ئەمڕۆ لە وڵاتی نەرویج تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوون.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی ئەو زریان و کەشوهەوا نالەبارەوە روویداوە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

وەک ئەوەى میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، دۆخی تەندروستیی دکتۆر مورشد مەعشوق خەزنەوی باشە و سەلامەتە، بەڵام کوڕەکەی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە نزیک ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج.

شێخ دکتۆر مورشید مەعشوق خەزنەوی، کەسایەتییەکی ئایینی و سیاسیی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و کوڕی شێخ مەعشوق خەزنەوییە، کە زانایەکی ئایینیی دیاری کورد بوو لە سووریا.

دوای تیرۆرکردنی باوکی، شێخ مەعشوق خەزنەوی، لە ساڵی 2005دا، مورشد خەزنەوی درێژەپێدەری رێبازەکەی بوو و هەڵوێستە ئازاکانی وەک باوکی بوونەتە هۆی ئەوەی لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتى سووریاوە رێگریی لێبکرێت لە وتاردان.

لە ساڵی 2006دا وڵاتی نەرویج مافی پەنابەریی سیاسیی پێبەخشی، دوای 18 ساڵ دوورکەوتنەوە لە زێدی خۆی، لە ساڵی 2024دا گەڕایەوە بۆ شاری قامشلۆ.

مورشید خەزنەوی: ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی خۆم نابینم

مورشید خەزنەوی: ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی خۆم نابینم