لەم مانگەدا تەنیا 19 رۆژ دۆلاری فرۆشتووە

بانکی ناوەندی 233 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو

964+

فەرمان سادق

بانکی ناوەندی لەم مانگەدا تەنیا 19 رۆژ دۆلاری فرۆشتووە، بەتێکڕای مانگەکەش دوو ملیار و 532 ملیۆن و 357 هەزار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 28.2.2023، بانکی ناوەندی 233 ملیۆن و 921 هەزار و 34 دۆلاری فرۆشتووە، لەم ژمارەیەدا 53 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە و 180 ملیۆن و 321 هەزار و 34 دۆلاری بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە.

لەم مانگەدا بانکی ناوەندی 9 رۆژ دۆلاری نەفرۆشتووە

بەپێی بەدواداچوونێکی 964 دەرکەوتووە لەم مانگەدا کە 28 رۆژە، بانکی ناوەندی تەنیا 19 رۆژ دۆلاری فرۆشتووە و بڕەکەشی دوو ملیار و 532 هەزار و 791 دۆلاری فرۆشتووە.

لە مانگی شوبات بانکی ناوەندی دوو ملیار و 532 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

هەر لەم مانگەدا، ملیارێک و 40 ملیۆن دۆلار بۆ ناو بازاڕی عێراق و کوردستان بووە، هەروەها ملیارێک و 492 ملیۆن و 791 هەزار دۆلار حەواڵەی دەرەوەی عێراق کراوە.