لە کۆلێژەکەی شەقڵاوە
خوێندکارانی پڕۆتۆکۆڵ بۆ بۆنە و مەراسیمەکان رادەهێنرێن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمە بەڕێز وەزیری پەروەردەیە، ئەمیش جەنابی وەزیری کارەبا، ئەمە بەشێکە لە خوێندن و ئەزموون کردنی خوێندن لە بەشی پڕۆتۆکۆڵی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و خوێندکارانی قۆناغی دووەم کە دەستیان کردووەتەوە بەدەوام، رۆژانە رێک پۆش و نیزامی دەخوێنن و رادەهێنرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12.10.2025، رزگار شەهاب، سەرۆکی بەشی پڕۆتۆکۆل بە 964ی وت، یەکپۆشی خاڵی سەرەکییە لە بەشەکەمان، لەبەر ئەوەی خوێندکاران دەبێت ئامادەبن بۆ ئەوەی بە شێوازێکی کرداری مامەڵە بکەن، یەکپۆشی نە بڕیاری ئێمەیە نە بڕیاری قوتابیانە، بەڵام بۆ ئەوەی بە شێوازێک مامەڵە لەگەڵ بەشەکەیان بکەن بڕیار لەسەر ئەم یەکپۆشییە دراوە، جلوبەرگەکانیش بریتین لە چاکەت و پانتۆڵ بە ڕەنگی ڕەش و نیلی، ڕەساسی و قاوەی.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێرمان لەسەر ئەوەی مامەڵەکردنی پڕۆتۆکۆڵ لە کوردستان بەشێوازێکی زۆر توندە و هەندێک جار وەکو هێزە ئەمنییەکان مامەڵە دەکەن، ڕزگار شەهاب وتی ،” شێوازی مامەڵەکردنی خوێندکاران بە شێوازێکی دیپلۆماسییە و رێزگرتنتە، بەشی پرۆتۆکۆڵ تەنیا ئەو کاروبارانە دەکات کە ڕێکخستن و پێشوازی دەگرێتەوە”.
بەشی (پەیوەندییە سیاسییەکان، هونەری دانوستاندن، سەرچاوەکانی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان، پڕۆتۆکۆلی بەڕێوبردن و بەڕێوبردنی مەراسیمەکان) کە هەموویان پێکەوە دەبنە پێنج وانەی جیاواز، لە کۆلێژەکە دەوترێنەوە.
دکتۆر ئەلەند، مامۆستای پەیوەندییە سیاسییەکان لە بەشەکەدا بە 964ی وت،” سەبارەت بە یەکپۆشی مامۆستایان لە بەشەکەمان ئێمە بە خوێندکارەکان دەڵێین یەکپۆش بن، نابێت ئێمە خۆمان یەکپۆش نەبین، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێندکاران زیاتر گرنگی بە خوێندەکەیان بدەن، ئێمە لە بەشی پرۆتۆکۆڵی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە.
هۆژین ڕەمەزان، خوێندکاری بەشی پرۆتۆکۆل، وتی،” لەلایەن خوێندکارانی بەشەکانی دیکەوە تووشی رەخنەی زۆر و قسەی زۆر بوونەتەوە، بەڵام لێرەدا پاڵپشتی بەشەکەیان زۆر گرنگ بووە، چونکە پشتگیری تەواومان دەکەن و یەکپۆشی کارئاسانییەکی زۆری بۆ خوێندکاران کردووە لە رووی ماددییەوە، بە واتایەک کە خوێندکار دەتوانێت تەواوی ساڵەکەی بە یەک قات و چاکەت بەرێ بکەن”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا