وەزیری خوێندنی باڵا بۆ 964

 زانکۆی سلێمانی هەمیشە شۆکمان دەکات و دەرماڵەش زیاد دەکرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی هەرێم باسی زانکۆی سلێمانی و پێشکەوتنەکانی و هەروەها دەرماڵەی خوێندکارانی بۆ 964 کردووە.

دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم بە 964ـی وت، زانکۆی سلێمانی دایمە شۆکیان دەکات بە داهێنان و ئاستە بەرزەکەیان ئێستاش رانکینی 1200ـی گرتووە لە جیهاندا.

سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکاران وتی، هەوڵدەدەن لەم خولەی حکومەت پرۆژەشیان ئامادەیە کە دەرماڵە بەرزبکەنەوە و خوێندکاری دەرەوەی شارەکان 150 هەزار دینار وەربگرن و خوێندکاری ناوخۆ 100 هەزار دینار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی