رێگەی جێگرەوە چییە؟

نۆژەنكردنەوەی بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دەستیپێكرد

964+

رێباز خدر

لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژێك بوو بڕیاری نۆژەنكردنەوەی درابوو، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ كارەكانی نۆژەنكردنەوە و قیركردنەوەی بەشێكی شەقامی 100 مەتری لە هەولێر دەستیپێكرد.

كارەكان بە دیاریكراوی لە فلكەی باز بە ئاراستەی نەخۆشخانەی رۆژئاوا دەستیپێكردووە و تا یوتێرنی زانكۆی جیهان كاری لێدەكرێت، كە راستییەكەی زۆر وێران بوو.

دەستپێكردنی كارەكان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست كرد و ئەوانیش ناچارن رێگەی جێگرەوە بەكار دەهێنن.

كامێرای 964 بە ڤیدیۆ پێشانی دەدات كە شۆفێران دەتوانن چ رێگەیەكی جێگرەوە بەكار بهێنن، بە تایبەتیش رێگەی لای پاركی سامی و گەڕەكی نەورۆز، نزیكترین جێگرەوەن بۆ شەقامی 100 مەتر.

هێشتا دیار نییە كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە چەند بەردەوام دەبێت، كە شارەوانیی هەولێر كاری تێدا دەكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمشەو بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دادەخرێت

ئەمشەو بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دادەخرێت