عەڵقەیەکی جیاوازی سەعاتی سفر
نەخۆشخانەو حەشارگەکان ئامادەکراون.. ئەوروپا خۆی بۆ شەڕێکی سەخت ئامادە دەکات
964+
ژووری هەواڵ
ئەلقەیەکی نوێی سەعاتی سفر گەنگەشەی ئەوە دەکات، نەخۆشخانە و حەشارگەکان بۆچی لە ئەوروپا ئامادەکراون؟، ئایا ئەوروپا کە خۆی بۆ شەڕێکی سەخت ئامادە دەکات، لە بەردەم کام هەڕەشەنەدایە؟.
چاوەکان لەسەر ئەوەن، ئۆکرانیا کۆتایی بێت نۆرەی ئەوروپا بێت، ئەوە نەک رۆژان و مانگان، ئەوە ساڵانە ئۆکرانیا و روسیا بەردەوامن لە جەنگ و پێکدادانی سەربازی دژ بەیەکتر، روسیا زۆر مل نادات بۆ داواکارییە نێودەوڵەتییەکان و داواش دەکات کۆبوونەوەکان بۆ وەستانی شەڕ لە خاکی وڵاتەکەی تاوتوێ بکرێ.
ئەمجارە لە 34 خولەک، پڕۆگرامی سەعاتی سفر بە زانیارییە سەرنجڕاکێشەکانی عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی، باس لە ئامادەکاریی وڵاتە ئەوروپییەکان دەکان و شیدەکەنەوە، بۆچی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا حەشارگەکان ئامادە دەکەن؟ راوێژکارەکە دەڵێ، باش دەزانن توانای ئەو شەڕەیان نییە، ئەگەر روسیا بەرامبەر بەو وڵاتانە ئەنجامی بدات.
راوێژکارە سەربازییەکە باس لەوە دەکات، روسیا چۆن فێڵ لە ئەوروپا دەکات؟ وە کاتێک فڕۆکە مەترسیدارەکە کەوتە جوڵە، چۆن باڵۆن و درۆن ئیشی خۆیان دەکەن، کۆبوونەوە کتوپڕەکەی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا چی بوو، ئەی ترەمپ چی لە فەرماندە سەربازییەکان دەوێت؟
گۆرینی ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە بەرگرییەوە بۆ وەزارەتی جەنگ، مانای پلانەکەی ئەمریکا، کە دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی ئامادەکردووە بۆ قۆناغێکی نوێ، لەگەڵ ئەوەی ئێران ئەمجارەش بە نیازی هیچ نییە، ئەگەر گرژی دروست ببێتەوە ئاسمانی ئێران چی بەسەر دێت؟
هەروەها، ئەو فڕۆکەیەی تورکیا خەونی پێوە دەبینێت، ئەمەریکا ئامادە نییە فڕۆکەی F35 بداتە تورکیا، فڕۆکە بێ باڵەکەی تورکیا و نهێنییەکی سەیر لەسەر فڕۆکەی زاواکەی ئاردۆگان ئاشکرا دەبێ و عەقید سەلام باسی دەکات.
داڕشتنەوە: ئەحمەد مستەفا