وەزیری نەوتی عێراق:
ئەو گازەی لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت بۆ وێستگەکانی کارەباكەیه‌تى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و گازه‌ى له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێندرێت بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با به‌كار ده‌هێندرێت و حکومەت سورە لەسەر وەستاندنی سوتاندنی گاز لە كێڵگەكانی نەوت.
حەیان عەبدولغەنی، وه‌زیرى نه‌وت به ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، حکومەت سورە لەسەر وەستاندنی گاز لە كێڵگەكانی نەوت تاوه‌كو ناوەڕاستی ساڵی 2029، هەروەها ئەو بڕی گازەی كە لە هەرێمیش بەرهەم دەهێنرێت بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رێژه‌یه‌ك لە گازی سروشتی وەبەرهێنراو هەیە، کە وێستگەکانی کارەبا پێویستیان پێیەتی، پڕۆسەکانی وەبەرهێنانی گاز بەردەوامن و بە هەنگاوی روون بەڕێوەدەچن.
روونیكرده‌وه، رێژەی گازی وەبەرهێنراو لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی ئێستادا لە 53% تێپەڕی نەدەکرد و ئێستا گەیشتوەتە 74%. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەو پڕۆژانەی لەم ماوەیەدا جێبەجێکران، کاریگەرییان لەسەر زیادکردنی وەبەرهێنانی گاز و ئاڕاستەکردنی بۆ تۆڕی نیشتمانی هەبووه بۆ سودوەرگرتن لێی لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
وەزیری نەوت ده‌شڵێت “جگە لە پڕۆژەکانی عەکاز لە مەنسوریە، پڕۆژەکانی گاز بۆ سێ ساڵی داهاتوو بڕێکی زۆر دەبێت و لە رێگەی گرێبەستی تۆتاڵەوە وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت کە نزیکەی 650 ملیۆن پێ سێجایه”.