شارەوانی داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکات

پردە کۆنەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی رووخێنرا؛ پردێکی تازە دروست دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

پردە کۆنەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی رووخێنرا و لە شوێنی، پردێکی تازە دروست دەکرێت، شارەوانی شارە حەیاتەکەش داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکات کە بەهۆی روخاندنی ئەو پردەوە ئەم چەند رۆژە قەرەباڵغی دروست دەبێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4.10.2025 سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەیلا عومەر لەگەڵ بۆردی شەقامی 100 مەتری سەردانی پڕۆژەکەیان کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان بەتایبەت کە ئەمڕۆ کاری روخاندنی پردە کۆنەکەی لای تاسڵوجە دەستیپێکرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە شوێنی ئەو پردە گەورەترین پرد بەشێوەیەکی ئەندازیاری و تازە و مۆدێرن دروست دەکرێت کە لە داهاتوودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی لۆد و قەرەباڵغی ناوچەکە.

پردەکە لەسەر شەقامی 100 مەتری دروست دەکرێت کە بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە و شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکەین کە لەم چەند رۆژەدا ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت بۆیە داوایان لێ دەکەین، هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن”.

بەشێک لە شەقامی ئاڕاستەی کەرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت

بەشێک لە شەقامی ئاڕاستەی کەرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت