فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

“تەنیا رەزامەندیی فڕۆكەوانیی نێودەوڵەتیی ماوە”

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە نووسراوێكی فەرمیدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، بەپێی زانیارییەکانی 964 بۆ ئەم كارە هێشتا پێویستە رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی وەربگیرێت..

پەیامنێری 964 لە سلێمانی، لە بەردەم فڕۆكەخانەكە زانیاریی نوێی راگەیاند و بە پێی لێدوانی دكتۆر محەمەد سابیر، بەڕێوەبەری دامەزراوەی مام جەلال بۆ 964، ماوەی دووساڵە خەریكی گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەكەن، بەڵام دوو هەفتە لەمەوبەر رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ گەڕاوەتەوە و دایانناوە لە رێورەسمێكدا ناوەكەی بگۆڕن.

وتیشی، بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەكەش، رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراقیشی بۆ گەڕاوەتەوە، تەنیا رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی ماوە، تا ناوی فڕۆكەخانەكە بە فەرمی بگۆڕن بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەغداش رازیی بوو ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بگۆڕدرێت

بەغداش رازیی بوو ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بگۆڕدرێت

"هەڕەشەکانى تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى هیچ بنەمایەکى نییە"