شارەوانی کارئاسانییان بۆ کردوون

هەینییە و پردی سەیداوەی هەولێر جمەی دێ 

964+

توانا نەقی

یەکێک لە شوێن و بازارە میللیە بەناوبانگەکان کە کورد وتەنی سەری هارو ماری تیادایە بە تایەبت لە رۆژانی هەینی بازاری سەر جسری سەیداوەیە لە هەولێر، شارەوانیش دەڵێت کارئاسانیمان بۆ ئەو کاسبکارانە کردووە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک باس لەوەدەکات، هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری چینی کاسبکاران بوو، هەروەها رێخۆشکەر دەبن بۆ رەخساندنی زیاتری هەلی کار و دەستەبەرکردنی بژێوی رۆژانەی هاوڵاتیان لە کارو کاسب،

لە بازاڕەکەدا چەندین جۆر باڵندە و پەلەوەر نمایش دەکرێن بەشێکیان بۆ خواردن و بەشێکیان بۆ جوانی ئەمە جگە لەوەی چەندین کاسبکاری دیکە بە عەرەبانە هەرلە کالای جۆراوجۆر تا خواردەمەنی نمایش دەکەن و خەلكێکی زۆر سەردانیان دەکات.