لە سلێمانى

لە دوو مانگا زیاتر لە 700 ماڵ سیستمى وزەى خۆریان داناوە

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە ماوەى دوو مانگى رابردوو، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، زیاتر لە 700 هاوبەى کارەبا، سیستمى وزەى خۆریان داناوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر لە زیادبووندایە و بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنووری پارێزگاى سلێمانى، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 700 هاوبەشی كارەبا سستمی كارەبای وزەی خۆریان داناوە.

ئاشکراشى کردووە، بەپێى کۆتا ئامار تا بەروارى 30.9.2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشیوزە نوێبووەکان تۆماركراوە، گەیشتوەتە یەک هەزار و 746 هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان (26.244) مێگاوات بووە.

لەماوەى دوو مانگدا 713 هاوبەشی نوێ سیستمی سۆلاریان داناوە.

ئامێرێکی نوێ پاترییەکانی سۆلار سیستم بێ رۆڵ دەکات

ئامێرێکی نوێ پاترییەکانی سۆلار سیستم بێ رۆڵ دەکات