نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكرایەوە

تەندروستی هەرێم داوادەكات دەرماڵەی کارمەندەکانی هاوتای كارمەندانی عێراق بكرێت

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە مافی كارمەندەكانی دەزانێت دەرماڵە مەترسییەكەیان هاوتای ئەو دەرماڵەیە بكرێت كە كارمەندانی تەندروستی عێراق هەیانە، چونكە دەڵێت، ئەم داواكارییەیان بەپێی بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵییە.

نووسراوێك لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ژمارە 18601 لە رۆژی 30.9.2025 دەرچووە و وەزیری تەندروستیش واژۆی لەسەر كردووە، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە و داوای هاوتاكردنی ئەم دەرماڵەیە دەكات.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، لەبەر رۆشنایی دوایین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لە 21.2.2024 كە تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تیایدا هاتووە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، موچە و دەرماڵە وەربگرن.

باس لەوەش دەكات، كارمەندانی تەندروستی لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەپێی بڕیاری ژمارە 61 ـی ساڵی 2019 دەرماڵەی مەترسی بەرێژەی 80% بۆیان خەرج دەكرێت، بۆیە داوای كردووە رێژەی دەرماڵەی مەترسی كارمەندانی تەندروستی هەرێميش بگۆڕدرێت و لە رێژەی 50% بكرێتە 80% ـی موچەی بنەڕەتیان.

پزیشکانی پلەبەندی سلێمان و هەڵەبجە دەیانەوێ بگەڕێنەوە...

پزیشکانی پلەبەندی سلێمان و هەڵەبجە دەیانەوێ بگەڕێنەوە سەنتەری شارەکان

وەزارەتی دارایی رەزامەندی بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی خوێند...

وەزارەتی دارایی رەزامەندی بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەربڕیوە

شاندێكى یەكێتی مامۆستایان بۆ پرسی دەرماڵە و ئیمتیازات...

شاندێكى یەكێتی مامۆستایان بۆ پرسی دەرماڵە و ئیمتیازاتی مامۆستایانى هه‌رێم چوونه‌ته‌ بەغدایە