پاسەوانى سنوور ژمارەیەک کەسى دەستگیرکرد کە هەوڵى بەزاندنى سنووریان دەدا
لەلایەن پاسەوانى سنوور
ژمارەیەک کەس لەسەر هەوڵى بەزاندنى سنوورى سلێمانى دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیادا، هێزەکانیان توانیویانە 22 کەس دەستگیر بکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە پارێزگای سلێمانی و واستەوە، سنوور ببەزێنن.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە، لەسەر ئەرکی بەردەوامیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجی دووی لیوای سێی سنوور و فەوجی یەکی لیوای 20ـى سنوور، 22 کەسیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە بە نایاسایی سنوور ببەزێنن.”
ئاماژە بەوەشکراوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
فەرماندەییەکە هیچ زانیارییەکى لەبارەى ناسنامەى ئەو کەسانەوە بڵاونەکردووەتەوە کە کێن و خەڵکى کوێن.