هەولێر سێ مانگ لەدوای بەغداوەیە

عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 كرد

964+
فەرهاد حەسەن

حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 كرد و لە قۆناغی یەكەمیشدا دابەشكردنەكە بەسەر خانەنشیناندایە، ئەمە لەكاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لیستی موچەی مانگی تەمووزی بڵاوكردەوە.

ده‌سته‌ی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق بڵاویكردەوە، له‌ ئەمڕۆ چوارشەممەوه‌ ده‌ست به‌ خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (تشرینی یەکەم ده‌كه‌ن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دەستەكەدا، داوای لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە کراوه‌، کە نامەی کورتیان پێدەگات سەردانی لقی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

لەهەرێمی كوردستانیش، ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، خشتەی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی خشته‌كه‌ش، له‌سبه‌ینێ پێنجشەممەوه‌دەست بە دابه‌شكردنی دەكرێت.

خشتەى موچەى مانگى حەوت بڵاوکرایەوە

خشتەى موچەى مانگى حەوت بڵاوکرایەوە