خێزانێک لە عەربەت
خاوەن خانوو دەریکردوون و بە کەلوپەلەکانیانەوە لە کۆڵان دەمێننەوە
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
کوڕ و دایکێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەعەربەت تەواوی کەلو پەلەکانی ماڵەکەیان لەدەرەوە داناوە دەڵێن هیچ جێگایەک نییە بۆی بچین و لە کۆڵان دەمێننەوە.
هۆکاری دەرکردنی ئەو کوڕو دایکە لە ماڵەکە و هێنانە دەرەوەی کولوپەلەکانیان بۆ کۆڵان ئەوەیە کە خاوەن خانووەکەاین دەریکردوون و وتوویەتی پێویستی بە خانووەکەیە.
دایە حاجیەکە بەدیار ماڵەکەیەوە قسەی بۆ 964 کرد و دەڵێت، سێ ساڵە خاوەن خانووەکە کرێی لێ وەرنەگرتوون ئێستاش دەڵێ پێویستی پێیەتی و پێیانی چۆڵکردووە.
دایە حاجی بە جلە رەشپۆشەکەیی و بە بێتاقەتییەوە وتی، خانوویان دەست ناکەوێت و ناچار ئەوا بەو کەلوپەلانەوە لە کۆڵان دەمێننەوە و چاوەڕێی دەستی خێرخوازان ئاوڕێکیان لێبداتەوە.
لەولاشەوە و هەر لە تەنیشت ماڵەکەوە شایەتحڵێک کە گەنجێکە بۆ 964 وتی، ” وەڵایی دڵ بەرگەی ئەو دیمەنە ناگرێت ئاوا ئەو ژنە بێ ماڵ و حاڵ بووە و جار هەبووە بە 20 رۆژ هیچیان نەبووە، مەگەر خێرخوازان شتێکیان بۆ بکەن و لە دۆخە رزگاریان بێت”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی