"دوای قسەی خەڵک مەکەون"
بە کۆنمرەی 63ەوە دوای حەزەکەی کەوت و خەونەکەی هاتەدی
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هەرچەندە نمرەکەی رێگای نەدا بچێتە زانکۆ، بەڵام دوای خەونەکەی کەوت و توانی بە پلەی یەکەم پەیمانگا تەواو بکات.
مریەم سابر، دوو ساڵ پێش ئێستا لە مایکی 964 لە پێشانگای نێکست ستێپەوە بە کۆنمرەی 63ەوە خەونی دەخواست بچێتە بەشە پزیشکیەکان، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سۆشیال میدیا دروستکرد.
پاش دوو ساڵی دووبارە لە مایکی 964ەوە رایگەیاند کە یەکێک بووە لە ئەوائیلەکانی پەیمانگا بەشی پەرستاری، چونکە قسەی خەڵک کاری لێنەکرد، دوای خەونەکەی کەوت ئاواتەکەی هاتەدی و بەشی پەرستاری گشتی تەواو کرد.
ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵان نێکست ستێپ بۆ دەرچووانی قۆناغی 12 هەلی رەخساندووە تا بچنە ئەو بەشەی خۆیان دەیانەوێت، زیاتر لە 30 پەیمانگا و زانکۆ بەشدارن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح