هەولێر

ئاگرەكەی كۆگای ئەمازۆن كۆنتڕۆڵ نەكراوە

964+

دەشتی عارف

ئاگرێك لە هەولێر لە كۆگای كۆمپانیای ئەمازۆن كەوتووەتەوە، هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە، هۆكارەكەشی نادیارە.

پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەكەیە، كە دەكەوێتە پشت باخچەی ئاژەڵانی هەولێر “ئەربیل زوو” لە رێگەی كەسنەزان، ڤیدیۆیەكانیش دووپاتی ئەوە دەكەنەوە ئاگرەكە هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنی ئاگرەكەن و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنن، بەڵام هێشتا كۆنتڕۆڵیان نەكردووە.

كۆگاكە تایبەت بە كەلوپەل جۆراوجۆری هاوردە، كە لە دەرەوەی عێراقەوە دێتە كوردستان.

هێشتا زەرەر و زیانەكانیش دیار نین، ئەوەی باشە زیانی گیانی نییە و كەس هیچی بەسەر نەهاتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەکاتى ئاگرەکە: نەخۆشێک لە هۆڵى نەشتەرگەرى بووە

لەکاتى ئاگرەکە: نەخۆشێک لە هۆڵى نەشتەرگەرى بووە