نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
خێرى تێدا بوو
لەگەڵ دەستپێکردنەوەى نەوتى هەرێم نرخى نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە چەند رۆژێک بوو نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بۆ هەر بەرمیلێک لە دەورى 70 دۆلار دەخولایەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنەوەى نەوت، 70 دۆلارى تێپەڕاند.
ئەمڕۆ شەممە، 27.9.2025، دواى دوو ساڵ و شەش مانگ، هەناردەى نەوتى کوردستان بۆ بازاڕەکانى جیهان دەستیپێکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەکە نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و 13 مامەڵەى پێوەکرا.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 65 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.74%، نرخەکەی بەرزبووتەوە.