918 رۆژ چاوەڕوانى

هەناردەى نەوت دەستیپێکردەوە: کۆتایی بە دوو ساڵ و نیو لە چەقبەستوویی دەهێنێت

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە راگرانی، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێکردەوە.

هەناردەی نەوتی هەرێم لە رۆژی 25.3.2023، بە بڕیارێکی دادگاى دەستەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.

بڕیارەکە لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا دەرچوو، کە تێیدا تورکیا بە پێشێلکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوتی ساڵی 1973 تۆمەتبار کرابوو، بەهۆی ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندیی بەغدا.

918 رۆژ

ماوەی راگرتنی هەناردەکە 918 رۆژی خایاند، کە زیانێکی ئابووریی گەورەی بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی گەیاند.

25 ملیار دۆلار

پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”، راپۆرتى زیانەکانى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و بەپێى زانیارى کۆمەڵەکە، راگرتنەکە لە ماوەى یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانى بوارى نەوت گەیشتووە، بەم پێیەش لەماوەى دوو ساڵدا زیانەکان 25 ملیار دۆلاریان تێپەڕاندووە.

پێش راگرتنی، هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام بەپێی رێککەوتنە نوێیەکە، بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا رۆژانە نزیکەی 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ەوە هەناردە بکرێتەوە، هاوکات بڕی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم تەرخان دەکرێت.

رێککەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانى نەوت، میکانیزمێکی نوێی بۆ دابەشکردنی داهات و شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان لەخۆگرتووە، بەپێی پلانە سەرەتاییەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە گەیاندنی لانیکەم 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە سۆمۆ.

ئەم پێشهاتە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بوژانەوەی ئابووری و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبێت.

بۆرى نەوتى جەیهانى تورکیا کە نەوتى عێراق دەگوازێتەوە بەم شێوەیە نەوتى بۆ دەچێت:

لە فیشخابوورەوە ، بۆرى نەوتى هەرێمى کوردستانى پێوە لکێنراوە کە لە کێڵگەى خورمەڵەوە دەستپێدەکات.

هەر لە فیشخابوور، بۆرییەکى ترى پێوە لکێنراوە کە نەوتى کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوکە و لە رێگەى نەینەواوە دەیبەستێتەوە بەو بۆرییە.

عێراق جگە لە بڕینى موچە رێگرە لە هەناردەکردنەوەى نەوتى...

عێراق جگە لە بڕینى موچە رێگرە لە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم