هەرێم تۆپەکەی خستە گۆڕەپانی عێراق
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان واژۆى لەسەر رێککەوتنهكهى لەگەڵ بەغدا کرد
964+
فهرهاد حهسهن
سامانە سروشتییەکانى ههرێم دهڵێت، تەواوی پابەندییەکانیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم جێبەجێکردوە و واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆ و بیانی کردوە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی نهبێت، دەشڵێت، “چاوەڕوانی وەزارەتی نەوت عێراقین بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت”.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێکردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆ و بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی نهبێت، تاوهكو ئێستا ئەو رێکەوتنەی واژۆ نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر رێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان، کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.
بەێی ناوهڕۆكی راگەیەندراوەكە، وەڵامی رەزامەندییەکانی وەزارەتیان و کۆمپانیاکان لە 23.9.2025 بە نوسراوی فەرمی ناردوەتەوە بۆ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە “چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ واژۆکردنی رێکەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی رێکەوتنەکە جێبەجێبکات”.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى بۆ بەغدا: ئێوەن نەوت بە قاچاخ دەبەن