پلانی هه‌یه‌ هەشت بیری نوێ لە تاوکێ لێبدات

DNO پێشوازی لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی (DNO)، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردستان و ژمارەیەك کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت دەکات، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق بۆ تورکیا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کۆمپانیای DNO پێشوازی لەو راپۆرتانە دەکات کە باس لە رێککەوتنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌ كه‌ کۆمپانیاكه‌یان تامەزرۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنە بەڵام بەپێی ئەو رێککەوتنانەی کە زامنی پارەدان بۆ هەردوو پاشەکەوتی رابردوو و هەناردەی داهاتوو مسۆگەر دەکەن بە پشتبەستن بە مەرجە یاسایی و ئابووری و بازرگانییەکانی ئەو گرێبەستە هاوبەشانەی بەرهەمهێنان کە کۆمپانیاکە لەگەڵ کوردستاندا هەیەتی.

بیژەن مۆساڤار رەحمانی سەرۆکی جێبەجێکارى كۆمپانیاكه‌ ئاماژەی بەوەكردووه‌، بەردەوام خوازیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بونە، بەڵام بەپێی ئەو رێککەوتنانەی کە دڵنیاییی پارەدان بۆ قەرزە کەڵەکەبوەکانی رابردوو و هەناردەی داهاتو مسۆگەر دەکەن، ئەوەش لەسەر بنەمای مەرجە یاسایی، ئابوری و بازرگانییەکانی گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی.

کۆمپانیاکە باسی لەوەشکردوە، خەرجییەکانیان بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانە زیاد کردوە کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی بە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابور گەیشتوەتە. هەروەها پلانی وەبەرهێنانی زیاتر هەیە بۆ لێدانی هەشت بیری نوێ لە مۆڵەتی تاوکێ لە ساڵی 2026، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ئاستی بەرهەمهێنانی گشتی تا 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

درۆن لە شامامک و کێڵگەی نەوتی DNO  لە تاوکێ کەوتنە خوارە...

درۆن لە شامامک و کێڵگەی نەوتی DNO  لە تاوکێ کەوتنە خوارەوە دوو

DNO: بەرهەمی رۆژانەمان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 57.2 هەزا...

DNO: بەرهەمی رۆژانەمان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 57.2 هەزار بەرمیل بووە

کۆمپانیای DNO زیاتر لە 200 کارمەندی دەرکردووە

کۆمپانیای DNO زیاتر لە 200 کارمەندی دەرکردووە