لەسەر رێگای قۆریتان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا؛ سێی دیکەش بریندارن

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای گوندی قۆریتان سەربە پارێزگای هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

خالید یاسین شایەتحاڵی رووداوەکە بە 964ـی وت، “رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 لەسەر رێگای گوندی قۆریتان روویداوە”.

وتیشی، “شێخ عەبدوڵای مامم چەند رۆژێکە نەخۆشە، بەیانی ئەمڕۆ برایەکی و دوو ژن لەگەڵ ژن و پیاوێکی دراوسێیان بە خێرایی لە گوندی قۆڕیتانەوە ویستوویانە بیبەن بۆ نەخۆشخانەی هەولێر، لە نیوەی رێگا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و شێخ عەبدوڵا دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دواتر ژن و پیاوەکەش لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژن و پیاوەی گیانیان لەدەستداوە، پیاوەکە تەمەنی 74 ساڵە و ژنەکەش 67 ساڵە، شێخ عەبدوڵاش 74 ساڵە.

خالید یاسین وتیشی، سێ بریندارەکەی دیکە باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بە دوو رووداوی هاتوچۆ پێنج کەس بریندار بوون

بە دوو رووداوی هاتوچۆ پێنج کەس بریندار بوون

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێم...

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێمانین