بریندار و هەناسەتەنگی هەیە
مۆڵێكی گەورە لە بەغدا ئاگری گرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاگرێكی گەورە لە “مۆڵی عێراق” لە ناوچەی دۆرەی بەغدا كەوتووەتەوە، كە هێشتا تەواو نەكراوە.
شایەتحاڵەكان ڤیدیۆی ساتی یەكەمی ئاگرەكەیان وێنە گرتووە و دەست 964 كەوتووە، كە دیارە ئاگر لە مۆڵەكە كەوتووەوە بەبێ ئەوەی هێشتا هۆكارەكەی دیار بێت.
هاوكات ئەوەش دەبینرێت چەند كرێكارێك هاوڕێیەكی خۆیان دەبەنە دەرەوە، كە بریندارە، ئەمە جگە لەوەی چەند حاڵەتێكی هەناسەتەنگی لە ناو ئەو كەسانە دەبینرێت، كە لە ناو مۆڵەكەن.
مۆڵەكە زۆر گەورەیە، بەڵام هێشتا تەواو نەكراوە و كاری تێدا دەكرێت.