کاتژمێرەکەى بەردەم قەڵا کەوتەوەکار
هەولێر
کاتژمێرەکەى بەردەم قەڵا کەوتەوە کار؛ لەمەودوا گوێتان لە زەنگەکە دەبێت
964+
وریا فەتاح
کاتژمێرەکەی پارکی شار بە روناکییەکی ناوازە کارا کرایەوەو بە کاتی هەولێری پایتەخت کەوتەوە کار، بەمەش لەمەودوا هەموو سەرى کاتژمێرێک گوێتان لە زەنگەکەى دەبێت.
چەند ساڵێکە کاتژمێرەکەى بەردەم باخى شار و قەڵاى هەولێر لە کاتژمێر 12:00 وەستابوو و کارى نەدەکرد، بەڵام لە ناوەڕاستى مانگى نۆ کارەکانى نۆژەنکردنەوەى پڕۆژەکە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ شارەوانى هەولێر، تەواو بوونى کارەکان و بەکارکەوتنەوەى کاتژمێرەکەى راگەیاند.
بیگ بێنەکەى هەولێر لە ساڵى 2010 دروستکراوە، سەرەتا تا شەش ساڵ بەباشى ئیشى دەکرد و کێشەى نەبوو، هەموو سەرى سەعاتێکیش زەنگەکە لێى دەدات و ئەو خەڵکەى لە بازاڕ بوون ئاگادار دەکرانەوە کە کاتژمێر چەندە، بەڵام چەند ساڵێکە لە کارکردن وەستاوە.