پێنج تیم فریایان کەوتن

لە گوندى بەرزێوە؛ سێ گەشتیار لەلایەن ئاژەڵى دڕندەوە دەورە دران

964+

وریا فەتاح

سێ گەشتیارى بەنەتەوە عەرەب کە دانیشتووى شارى هەولێرن، لە گوندى بەرزێوەى سنوورى سۆران، لەلایەن ئاژەڵى دڕندەوە دەورەدراون، بەڵام تیمەکان فریایان کەوتن و رگاریان کردن.

کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا لەلایەن 104ـى هەولێرەوە 104ـى سۆران ئاگادارکرایەوە کە سێ هاوڵاتی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، بە نەتەوە عەرەب، مەبەستی گەشت و سەیرا و مانەوە هاتوونەتە سنوورى گوندى بەرزێوە، بەڵام لەلایەن ئاژەڵى دڕندەوە دەورەدراون و مەترسى گیانیان لەسەر دروستبووە”.

وەک باسى دەکات، بەپەلە سێ تیمى بەرگرى شارستانى و دوو تیمى پۆلیس رەوانەى شوێنەکە کراون و ژیانى گەشتیارەکان بەسەلامەتى رزگارکرا.

وتیشى،”گوایە دەنگى گورگ و ئاژەڵیان بستووە، بەڵام زۆر ترساون و شڵەژاون لە دەنگەکانیان کە رەنگە چەقەڵ بوبێت، بۆیە هێنراونەتەوە بۆ سۆران و رەوانەى هەولێر دەکرێنەوە”

دڵنیایش دەدات، کە هیچ مەترسییەکى ئەوتۆ لە سنوورەکە بوونى نییە و ئاژەڵى مەترسیدارى واى لێ نییە کە مەترسى لەسەر خەڵک دروست بکەن”.

نهێنی پاسەوان و گورگ و قازەکەی.. ئەوەی لە بارەی نمایشەک...

نهێنی پاسەوان و گورگ و قازەکەی.. ئەوەی لە بارەی نمایشەکەی چینەوە نەتزانیوە