پەرستارێک وێنە: AFP
بچن بخوێنن
دەرفەتی خوێندن بۆ پەرستارانی میلاکی هەمیشەیی رەخسێنرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى تەندروستى دەرفەتی خوێندنی باڵا بۆ پەرستارانی میلاکی هەمیشەیی رادەگەیەنێت.
بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى تەندروستى کە ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى تەندروستى کراوە، ئەو پەرستارانەی خوازیاری درێژەدان بە خوێندنن دەتوانن داواکاری بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و دبلۆم لە بەشی پەرستاری لە زانکۆ پۆلەتەکنیکەکان پێشکەش بکەن.
تەندروستى گەرمیان لەسەر ئەو نوسراوە بڵاوى کردووەتەوە کە ئەو پەرستارانەی ئارەزووی ئەم دەرفەتە دەکەن، دەتوانن لە سبەینێوە، چوارشەممە، هەتا رۆژی سێشەممەی داهاتوو کە دەکاتە (23/9/2025)، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان/ بەشی کاروباری کارمەندان بکەن بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.
تێبینییەکان:
خوێندنی بەکالۆریۆس لە کاتەکانی بەیانیاندا دەبێت، هەر بۆیە پێویستە پەرستارەکە مۆڵەتی خوێندن وەربگرێت.
خوێندنی دبلۆم لە کاتەکانی ئێواراندا دەبێت و پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەت نییە.
ئەم دەرفەتە تایبەتە بە پەرستارانی میلاکی هەمیشەیی و پەرستارانی گرێبەست و خۆبەخش ناگرێتەوە.