دیمەنێک لە شاری کەرکوک- وێنە: 964
لە کەرکوک
راگرتنی سەیارە لەسەر شۆستە سزای مادی تا زیندانی بەدواوەیەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
سەپاندنی سزای 25 هەزار دینار بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەکان، یەک ملیۆن دینار لە کاتی دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکە لە کەرکوک بەسەر ئەو شۆفێرانە دەسەپێندرێ کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شۆستە رادەگرن.
سزا دەگاتە 15 رۆژ زیندانیکردن جگە لە سزای دارایی لە کاتی دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکە بۆ جاری سێیەم.
ئەمە بڕیاری لیژنەی رێکخستنی شارە لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی کەرکوک و بڕیارەکە ئەمڕۆ 16.9.2025 دەرچوێندراوە، لە جاری یەکەمدا وەستاندنی ئۆتۆمبێلی بە سزای ماددی دیاری کردووە، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزاکە زیندانی کردن بەدوا دێت.
دەرچوونی بڕیارەکە، پەیوەستە لەسەر ماددەی 41ی پارێزگاکان و بڕیاری 21ی ساڵی 2008ی پەیوەست بە ڕێکخستنی شارەکان.
