پشکنین

هاتوچۆی هەولێر کات و شوێنی پشکنینی ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری جیاکردەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان، گۆڕانکاری لە کات و شوێنی پشکنینی ئۆتۆمبێلی “ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر”دا دەکات و پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان جیادەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، بڕیارەکە کاری پێدەکرێت و جێبەجێکردنی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

بۆ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان (ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر):

پشکنینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە کاتەکانی بەیانیان لەم سێ بنکەیە ئەنجام دەدرێت:

بنکەی پشکنینی کەسنەزان

بنکەی پشکنینی 32ـی پارک

بنکەی پشکنینی گوێر

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردووەتەوە کە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێت لە کاتی دەوامی بەیانیاندا سەردانی ئەم بنکانە بکەن.

بۆ ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان و هاوڵاتیان (ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر):

بنکەی پشکنینی 32ـی پارک لە کاتژمێر 3 تا 6ـی دوای نیوەڕۆ تایبەت دەبێت بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان.

هاوڵاتیانیش دەتوانن لەهەمان کاتدا (3 تا 6ـی دوای نیوەڕۆ) سەردانی بنکەی 32ـی پارک بکەن بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان، بە مەرجێک لە جۆری ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر بێت.

رێکارەکانی دیکەی پشکنین وەک خۆی دەمێنێتەوە:

ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو: پشکنینیان وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32ـی پارک لە کاتەکانی بەیانیان ئەنجام دەدرێت.

ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو: پشکنینیان لە هەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر ئەنجام دەدرێت.

ئەم بڕیارە نوێیەی هاتووچۆی هەولێر بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و خێراترکردنی مامەڵەی هاوڵاتیانە لە بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل.

هاتوچۆى هەولێر دڵنیایى بە شۆفێرانى بارهەڵگر دەدات

هاتوچۆى هەولێر دڵنیایى بە شۆفێرانى بارهەڵگر دەدات