جێگاى پزیشکى نەگرتووەتەوە
لە هەرێمى کوردستان؛ ژیرى دەستکرد بۆ نەشتەرگەری بەکاردەهێندرێت
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
ژیرى دەستکرد هەموو بوارەکانى ژیانى گرتووەتەوە، لە هەرێمى کوردستان گەیشتووە بە ئاستێک کە پزیشکان بۆ نەشتەرگەریش بەکارى دەهێنن، بەڵام پزیشکێکى پسپۆڕ جەخت دەکاتەوە کە شوێنى پزیشک ناگرێتەوە.
دکتۆر بنار ئەحمەد دزەیی، پسپۆڕى ئافرەتان و منداڵ بوون، بە 964ـى وت،” ئێستا ئێمەی دکتۆرەکان زانیاریی زۆرمان هەیە لەسەر ژیری دەستکرد و هەر دکتۆرێک و لەبواری خۆی بەکاری دەهێنێت”.
وتیشی،”ناتوانین ژیری دەستکرد بکەینە شوێنگرەی دکتۆر ، ناشبێت بەبێ گەرانەوە بۆ دکتۆر دەرمان بەکاربهێندرێت، چونکە ژیری دەستکرد تەنیا ئەو زانیارییە دەبەخشێت کە دکتۆرەکان پێی دەدەن، بەڵام لەکاتی پێویستی دەتوانیت بۆ چارەسەری سەرتایی بەکاری بهێنت تاوەکو دەگەیتە لای دکتۆری خۆت”.
“ژیر دەستکرد لەبواری پزیشکی دا ئێستا لە ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام هێشتا لە نوێگەری دایە و دکتۆرەکان وای دەبینن کە لەداهاتوودا سودی زیاتر بەکەرتی تەندروستی بگەێنێت”ـ ئەو پزیشکە واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح