سێیەمین فیستیڤاڵی کەرکوک بۆ هونەری خۆشنووسی کرایەوە - وێنە؛ پارێزگای کەرکوک
دەیان هونەرمەند بەشدارن
سێیەمین فێستیڤاڵی کەرکوک بۆ هونەری خۆشنووسی کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
سێیەمین فێستیڤاڵی کەرکوک بۆ هونەری خۆشنووسی کرایەوە کە بە بەشداری دەیان هونەرمەندی خۆشنووس لە سەرتاسەری عێراق و چەند وڵاتێکی تر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سێیەمین فێستیڤاڵی کەرکوک بۆ هونەری خۆشنووسی و نەخشاندن کردەوە، کە لەلایەن لقی کەرکوکی کۆمەڵەی خۆشنووسانی عێراقەوە و لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک رێکخرابوو.
وەک نوسینگەی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، لە فێستیڤاڵەکەدا، دەیان هونەرمەندی خۆشنووس لە هەردوو رەگەز لە هەموو شارەکانی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەوە بەشداریان کردووە.