کەنگری سلێمانی لە بازاڕەکانی موسڵ بەرناکەوێت

+964

دێسکی عەرەبی

کەنگری پارێزگای سلێمانی لە بازاڕەکانی موسڵ، خواستێکی زۆری لەسەرە و کیلۆی گەیشتووەتە شەش هەزار دینار.

لە پارێزگای موسڵ بەهۆی کەمی بارانبارینەوە وەک پێویست رووەکی کەنگر نییە لە بازاڕەکاندا، بۆیە لە پارێزگای سلێمانییەوە گەیشتووەتە ئەوێ، نرخەکەیشی شەش هەزار دینارە بۆ یەک کیلۆ.

رەعد ئەحمەد، فرۆشیاری کەنگر بۆ تۆڕی 964 دەڵێت “من یەکەم کەسم لەم وەرزەدا لە بازاڕی موسڵ کەنگر بفرۆشم، کیلۆی بە شەش هەزار دینارە، کە نرخێکی بەرزە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، هۆکارەکەشی کەمی بارانبارینە لە شارەکەدا”.

وتیشی، لە سلێمانی کەنگری کڕیوە چونکە لەم وەرزەدا رووەکەکە لە موسڵ پێنەگەییوە.

کەنگر رووەکێکە لە کۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای بەهارەوە لە دەشت و دەردا پەیدادەبێت، تا بڕی بارانبارین زیاتر بێت رووەکەکە زیاتر دەبێت.