50 دەفتەر دۆلار زیانی هەبووە
کارگەیەکی ریسایکلین لە بنەسڵاوە سوتا
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
کارگەیەکی ریسایکلین لە شەقامی کۆنی بنەسڵاوە لەهەولێر سوتا و بەهۆیەوە زیانی 50 دەفتەری لە خاوەنەکەی دا.
ئەمیر تاهیر، خاوەنی کارگەکە بە 964ـی وت، “لەپشتەوەی کارگەکە کاری لەحیم دەکرا و لەوێوە شۆرتی کارەبا دروست بووە و ئەوانەش هەمووی کارتۆنن و زوو ئاگر دەگرن بۆیەش هەر زوو هەموو کارگەکە بە ئامێر و کارتۆنەکانی ناویەوە سوتا و زیانی نزیکەی 50 دەفتەر دۆلاری لێداین”.
کارگەکە کارتۆن و پلاستیک و نایلۆن، جلیکان و پەت و کتێبی لە کاسبکاران دەکڕی و ریسایکلینی دەکرد و دووبارە بەکاری دەهێنایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی