سێ کۆچبەر خنکان

بەلەمێکى کۆچبەران لە کەناڵى ئینگلیز نقوم بوو

964+

وریا فەتاح

بەلەمێکى کۆچبەران لە کەناڵى ئینگلیز کە کۆچبەران لە فرنساوە لێوەى دەچنە بەریتانیان نقوم بوو، دەزگاى لوتکە دەڵێت: سێ کۆچبەر خنکاون.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە کە تایبەتە بە کاروبارى پەنابەران، شەوى رابردوو لە کەناراوەکانی شاری سەنگات، لە پاس دی کالێ، بەلەمێکى کۆچبەران نقوم بوو و بەهۆیەوە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە..

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، دوو لەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵى بوون، کەسی سێیەمیش ئافرەتێکی گەنج بووە.

ئاشکراشى کرد، 38 کەس لەسەر بەلەمەکە بوون، کاتژمێر 5ـى بەرەبەیانى لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزارییەوە هێنراونەتە کەناردەریاکە.

هەرچەندە لوتکە دڵنیا نییە، بەڵام وەک باسى دەکات، بە پێی راگەیاندنی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بێت، سێ کەسی دیکە پێدەچێت بێسەروشوێن بن.

بەریتانیا کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان ...

بەریتانیا کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان نیشتەجێ دەکات