بەشێک لەو گۆشت و مریشکەی لەلایەن لیژنەکانی ئابوورییەوە دەسرت بەسەرداگیرا وێنە: ناحیەی بیارە
دوو فرۆشیاری گەڕۆک لە تەوێڵە
ویستیان گۆشتی خراپبوو بفرۆشن و بۆیان نەچووەسەر
964+
ژێوار خدر
لە تەوێڵە دوو فرۆشیاری رۆژهەڵاتی گەڕۆک ویستیان گۆشت و مریشکی خراپبوو لە بازاڕدا ساغ بکەنەوە و لێپێچیبەوەیان لەگەڵدا کرا و 40 کیلۆ مریشک و 25 کیلۆ گۆشتی خراپ بووەکەش دەستیان بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 9.9.2025 لیژنەی ئابووری تەوێڵە سەردانی مارکێت و فرۆشگاکانی ناو بازاڕی شارۆچکەی تەوێڵەیان کردووە و دەستیان بەسەر بڕی 40 کیلۆ مریشک و 25 کیلۆ گۆشتی خراپ بوودا گرتووە.
دەشڵێت، ئەو فرۆشیارەنەی گۆشت و مریشکەکەیان پێبووە، خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و دەستگێڕبوون، دەستبەجێ لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا کراوە.