خەڵاتی زێڕین و قەڵغانی رێزلێنان بەخشرایە هونەرمەند فوئاد عەلی
هەولێر
خەڵاتی زێڕین و قەڵغانی رێزلێنان بەخشرایە هونەرمەند فوئاد عەلی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە رێوڕەسمێكدا لە هەولێر، خەڵاتی زێڕین و قەڵغانی رێزلێنانی پارێزگاری هەولێر بەخشرایە هونەرمەندی پەیكەرتاش فوئاد عەلی.
ئهمڕۆ دووشهممه 8.9.2025 پارێزگای هەولێر بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا له هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی چالاكی قوتابخانەكان، خەڵاتی زێڕین و قەڵغانی رێزلێنانی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بهخشرایه هونەرمەندی پەیکەرتاش فوئاد عەلی .
هەر لە بۆنەكەدا بەڵگەفیلمێکی تایبەت بە هونەرمەند و هەولێر پێشکەش کرا.
لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێردا بەم بۆنەیە هاتووە، “فوئاد عەلی ساڵانێكی دوورو درێژە سەرقاڵی هونەری پەیكەرسازییە و لە ھەر سوچێكی شار و وڵاتێك رووی تێکردبێت، بە پەیکەر چیرۆكێكی كۆنی كوردەواری گێراوەتەوە، ھاوكات هونەرمەند فوئاد عەلی کەسایەتییەکی ناسراوە لەناو هونەرمەند و پەیکەرسازانی ئیتالیا و ئەوروپا بە گشتی”.