لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق 

لە دیالە و کەرکوک 194 کەسی بیانی دەستگیر کران 

964+

توانا نەقی

لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە 194 کەسی بیانی کە بە قاچاغ هاتوونەتە ناو خاکی عێراق لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە دەستگیر کراون.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوو ئۆپەراسیۆی جیاواز و بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری توانیویانە ئەو کەسابەی کە بە قاچا‌غ هاتوونەتە عێراق دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، لە رگای دیالە بۆ بەغدا دەستیان گرتووە بەسەر بارهەڵگرێکدا کە بە کیسە چیمەنتۆ رووپۆش کراوە بۆ ئەوەی وەک باری کەرەستەی بیناسازی دەرکەوێت بەڵام 125 هاوڵاتی بیانی تیادا بووە.

لە کەرکوکیش حەشارگەیەکیان دۆزیوەتەوە کە 69 کەسی بیانی کە بە نایاسایی هاتوونەتە ئەو شارە دەستگیر کراون.

ئێستا رێکاری یاسایی بەرابەر ئەو کەسانە و ئەوانەی بە قاچاغ هێناونی بۆ عێراق گیراوەتەبەر.

لە دوو ناوچەی پێنجوێن 29 کەسی بیانی دەستگیرکران

لە دوو ناوچەی پێنجوێن 29 کەسی بیانی دەستگیرکران