بە هیچ جۆرێك گەشتی بۆ مەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: عێراق زۆر مەترسیدارە

964+

محەمەد فاتیح

هۆشداری بە هاوڵاتییانی ئەمریكا دراوە، كە بەهیچ جۆرێك گەشت بۆ عێراق نەكەن و بە شوێنێكی زۆر مەترسیدار وەسفكراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.9.2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هۆشداری بە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی داوە، گەشت بۆ 21 وڵاتی جیهان نەكەن، كە عێراق یەكێكیانە و بە وڵاتێكی مەترسیدار لە قەڵەمیداوە.

بەپێی وەزارەتەكە، عێراق خراوەتە ئاستی چوارەم لە هۆشداری بۆ گەشتكردن، واتا بەهیچ شێوەیەك گەشتی بۆ مەكەن و ئەگەر نا خۆتان دەخەنە مەترسییەكی گەورەوە.

رونیشیكردووەتەوە، مەترسی زۆر گەورە هەیە لەو وڵاتانەدا و رەنگە بەشێوەیەكی سنووردار كراو بتوانین هاوكاری پێشكەش بە هاوڵاتییانمان بكەین.

دووبارە باس و خواسی عێراق هاتەوە مەیدان

دووبارە باس و خواسی عێراق هاتەوە مەیدان

بەریتانیا بۆ هاوڵاتیانی: رەنگە دۆخی عێراق بەبێ هۆشداری...

بەریتانیا بۆ هاوڵاتیانی: رەنگە دۆخی عێراق بەبێ هۆشداری و لەپڕ تێکبچێت