لە گەڕەکی واستی کەرکوک
خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو بریندار کرا و 25 ملیۆن دیناریشیان لێ برد
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
له كه‌ركوك كه‌سێكى نه‌ناسراو و ده‌مامكدار هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر نووسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو خاوه‌نه‌كه‌ى بریندار ده‌كات و بڕى 25 ملیۆن دیناریش له نووسینگه‌كه ده‌بات.
رووداوه‌كه، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025له‌گه‌ڕه‌كى واستى كه‌ركوك روویداوه ئه‌و نوسینگەیه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی بریندراكراوه ناوى (فوح یاسەمین)ـه، کە موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش دابەش ده‌كات.
مستەفا عامڕ یه‌كێك له شایەتحاڵه‌كان نزیك له‌م رووداوه، بە 964ـی وت، کاتژمێر 2:00ـى پاش نیوەڕۆی بوو ئەبو ئیبراهیم كه خاوەن نوسینگەکەیه بریندار كرا كه دوو كوڕى خۆیشی له‌گه‌ڵدابوو.
وتیشی “کاتێک چوومه ناو دوكانه‌كه بینم فیشەکێک بەر ڕانی که‌وتوە لەودیوە دەرچوە، توشی خوێن بەربونێکی زۆر بوبوو، بە پەلە خستمە ناو ئۆتۆمبێلەکەمەوە بردم بۆ نەخۆشخانە”.
له نه‌خۆشخانه ئەبو ئیبراهیم قسه‌ى بۆ مسته‌فا كردووه و وتویه‌تى كه ئه‌و كه‌سه‌ى هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌سێكى ده‌مامكدار بوو ده‌مانجه‌یه‌كی ستیلى به‌ده‌سته‌وه بوو و گووله‌ى لێداوه و بڕی 25 ملیۆن دیناریشی بردوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن