لە پەنجا عەلی کەرکوک
بتڵی غاز خواردنگەیەکی سووتاند
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غاز دوکانێکی خواردەمەنی لە گەڕەکی پەنجا عەلی بەتەواوی سووتا، بە پێی وتەی خاوەن دوکانەکە تەینا زیانی مادی لێکەوتۆتەوە.
فەرهاد وەهاب خاوەنی دوکانەکەیە بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا، پرێمزی ناو تەنورەکە، کە بە غاز کار دەکات، لیکی کردبوو بەهۆیەوە بوتڵی غازەکە گڕی گرتوو دوکانەکە بەتەواوی سووتا.
وتیشی، تەنیا زیانی مادی لێ کەوتووەتەوە، کە نزیکەی پێنج ملیۆن دینار دەبێت، ئاگرەکەش لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر