چەمچەماڵ
گەنجێک لە ئاوی گوندی هەمزەی ناوشوان خنكا
+964
عەزیز عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31.8.2025 گەنجێک لە ئاوی گوندی هەمزەی ناوشوان لە نزیک چەمچەماڵ خنکا و تەرمەكەشی گەیەندرایە نەخۆشخانە.
نورەدین جەلال بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێک بە (أ.س) گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ، تەمەنی 16 ساڵە، وەک دەردەکەوێت لە ئاودا خنکاوە.
بە وتەی چەند شایەدحاڵێکیش لە شوێنی رووداوەکە بۆ 964، گەنجەكە بەهۆی ئەوەی باش مەلەی نەزانیوە، خنكاوە.
گەنجەکە خەڵکی گوندی چراغە روتەیە لە سنووری چەمچەماڵ، دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر توانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
هاوڵاتییهک له زێى گهوره خنكا
خنكا
17 مانگ لهمهوبهر خنكابوو
سبهینی تهرمى گهنجه خنكاوهكهى سهركهپكان له ئیتالیاوه دهگاتهوه فڕۆكهخانهى ههولیر
كەورگۆسک
شەش هاوڵاتی لە مردن رزگار كران
برای یهكتر بوون
له گوندێكی گهرمیان دوو منداڵ لهناو بیرێكی ئاودا خنكان
تەنیا بەشی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەیان ماوه