پەیوەندی تەلەفۆنی ماکرۆن و سودانی - وێنە: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
بە تەلەفۆن قسەیان کرد
سودانی بە ماکرۆنی وتووە؛ ئامادەن هاوبەشی بکەن تا رووبەڕووبوونەوە روونەدا
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی فەڕەنسا تەلەفۆنی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، لە قسەکانیاندا سودا، جەختی لە ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشەکانی دیکە لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا، بۆ دەربازبوون لە روبەڕووبوونەوەیەکی نوێ لە ناوچەکە کردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 30.8.2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێگەیشتووە.
نوسینگەی سودانی دەڵێت، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ کراون.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سودانی جەختی لە گرنگی سەردانەکەی داهاتووی ماکرۆن بۆ بەغدا کردوەتەوە، هەروەها پێزانینی عێراقی بۆ هەڵوێستی پرەنسیپی فەرەنسا سەبارەت بە پرسی فەلەستین دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێشێلکارییانەی لە ناوچەکانی فەڵەستین ئەنجامدراون، پێشینەیەکی مەترسیداریان داناوە کە بارودۆخی نێودەوڵەتی زیاتر ئاڵۆزتر دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق گرنگی بە گەشەپێدانی ئابووری دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی بنیاتنەری لە ناوچەکەدا، سودانی هۆشداریی داوە لە مەترسییەکانی شەڕێکی نوێ کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات، جەختی لە ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشەکانی دیکە لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا بۆ دەربازبوون لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ کردەوە.
هەروەها، ماکرۆن ئاستی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکەی کردووە، بە گوێرەی هەمان راگەیەندراوە، خواستی بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی عێراقی دەربڕیوە و هیوای خۆی دەربڕیوە لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، بە ئامانجە پراکتیکییەکانی خۆی بگات.