بەم نزیكانە وێستگەكەیان دەكەوێتە كار
كێشەی كارەبای قوشتەپە چارەسەر دەكرێت
964+
محەمەد فاتیح
سنووری قەزاى قوشتەپە كێشەی كارەبایان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش وێستگەیەكیان بۆ دابینكراوە و بەمنزیكانە كێشەكەیان چارەسەر دەكەن.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی پارێزگای هەولێر، به گوژمەی ( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار ) دەستکراوه بە پڕۆژەی دانانى وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە لە سنووری قەزاى قوشتەپە.
رونیشیكردەوە، پڕۆژەكه بریتییە لە دەرهێنانى شەش فیدەر لە وێستگەکە، بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری 12 فيدەری سنووری قەزاکە و چارەسەری کێشەی 42 گوندى دەشتی هەولێر، کە کێشەی ئۆڤەرلۆد و کەمی ڤۆڵتیەیان هەبوو.
پڕۆژەی دانانی وێستگەکە تەواوبووە و بەمنزیکانە دەکەوێتەکار و بەکردنەوەی نزیکەی 90%ـى کێشەکانی کارەبای سنووری قەزای قوشتەپە چارەسەردەبێت.