لە نزیک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە شیلادزێ دوو مین هەڵگیرانەوە - وێنە؛ دەزگای گشتی کاروباری مین
"مەترسیان دروست کردبوو"
لە نزیک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە شیلادزێ دوو مین هەڵگیرانەوە
964+
شۆڕش قادری
لە نزیک پڕۆژەی گەشتیاری کۆڕنیشی گەلی بالندا لە دەڤەری شیلادزێ دوو مین بینران، تیمەکانی مینلابەر بەدەمیانەوە چوون و پوچەڵیان کردنەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مین، ئەمڕۆ هەینی 29.8.2025 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی دهۆک ئاگادار کراونەتەوە کە دوو مین لە نزیک پڕۆژەی گەشتیاری کۆڕنیشی گەلی بالندا بینراون و مەترسیان بۆ دانیشتووان و گەشتیارانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و هەردوو مینەکەیان هەڵگرتووەتەوە و پوچەڵیان کردوونەتەوە کە لە جۆرەکانی V69 و VS50 بوون.
دەزگای گشتی کاروبای مین جارێکی تر داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان دەکات، لەکاتی بینینی هەرجۆرە مین و پاشماوەی تەقەمەنییەک لە ناوچەکانیان، دەستبەجێ پەیوەندی بە تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن.