زیادەڕۆیی کردووە
لە سەیدسادق هاوڵاتیەك دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
هاوڵاتییەک لە سنووری سەیدسادق بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لەسەر زەوی کشتوکاڵی و دروستکردنی حەوزی ماسی دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق لە بوونی زیادەڕۆییەک دەستبەجێ مەفرەزەیەکی ئەوبەشە دەرچوون بۆ سنوری گوندی سەراوی سوبحان ئاغا.
ئاماژە بەوەشکراوە، توانراوە هاوڵاتیەک دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە تەختکردنی زەویەکی کشتوکاڵی بەمەستی دروستکردنی حەوزی ماسی
هاوکات دەستگیراوە بەسەر حەفارەیەکدا.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە.